نوسەرو ڕۆژنامەنوسێک بۆزایەڵە: ئیشی سەرۆکی حکومەتە بچێتە بەغدانەک وەزیر و کەسی بێتوانا لەبڕیاردان

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەرێم بودجە دانوستان ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەمە بۆ مێژوو دەڵێم لەکاتی کۆرۆناکەدا قوباد تاڵەبانی بە سەرۆکی حکومەتی وتبوو، من ئەو هەمووجارە چوومەتە بەغدا، بۆ پیشاندانی نیەت باشی هەرێم، تۆیش جارێک بچۆرە بەغدا، سەرۆکی حکومەت وتبووی کۆرۆنایەو ناتوانم بچم و تووش دەبم.

وتیشی: ئێستا پرسیوتانە بۆچی دیسان قوباد تاڵەبانی ناچێتەوە بەغدا، دانووستانی سیاسی، بەبیرکردنەوەی من گەورە و تۆ بچووک ناکرێت، بەبیری خۆنەچەماندن ناکرێت، بەبیری ئاوگلدانەوە و کشانەوە لە بەغدا ناکرێت، بە پشتیوانی چەند کەسێک و قەڵەمێک ناکرێت گوایە نەتەوەییانە بیردەکەنەوە، بەپێچەوانەوە کەسی سیاسی ئەو کەسەیە لە دۆخە خراپەکاندا خۆی بچەمێنێت لەپێناو میللەتەکەی، کەسی سیاسی ئەو کەسەیە لەتەنگانەدا هەموو رێگایەک تاقیبکاتەوە بۆئەوەی وەک رابەر و رۆحی نەتەوەکەی دەربکەوێت، مەخابن کورد ئەم رابەرەی نییە.

کامەران کەریم