دەستبەدابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت
(0) /
زایەڵە- ھاوکاریی ھاوپەیمانان بۆ موچەی لیوا ھاوبەشەکان رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە مووچەی لیوا ھاوبەشەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند: پارەکەی ھاوپەیمانان بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی هەشتی لیوا ھاوبەشەکان گەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشکرد: چاوەڕوان دەکەن رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە، دەستبەدابەشکردنی مووچەی لیوا ھاوبەشەکان بکرێت.
ھاوپەیمانان مانگانە ٣١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ موچەی لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە دابین دەکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: