زایەڵە - نزار  مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی  گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەم کاتە دا کێشە دروستکردن لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان ئەوپەڕی نا بەرپرسیارەتیە پێویستە ڕا بگیرێت،جگە ڕژانی خۆێنی گەنجانی ئەم شارە و بیانو دانە بەدەست هێزە شۆفێنیەکان بۆ ئاوارە کردن و ڕاوە دونانی زیاتری کورد لەو شارەو کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد کە لەم دۆخەدا شەڕلەوناوچەیە شەڕی ڕیژەی دانیشتوانە نەک بونی بارەگا و ئیرادەی حیزبێک  کە هەمو کوردیش لەکەرکوک دەر بکرێت هێزی کورد ناتوانێ بەهانایانەوە بچێت و پردێشیان پێ تێناپەڕێنرێت.

وتیشی: بارودۆخی ئابوریشمان بوەستێک کە چاوەڕوانی کەرەمی بەغداین.

کامەران کەریم