سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی هاوپەیمانی مەشخەڵ بۆ زایەڵە دەدوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە کۆمەڵی دادگەری هاوپەیمانی مەشخەڵ کوردستان یەکگرتووی ئیسلامئ شوان ڕابەر


Sep 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی  دادگەری بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەوانەیە زۆر كەس بڵێن، كۆمەڵ و یەكگرتوو، بۆ هاوپەیمانی مەشخەڵیان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان لە كەركووك دروست كرد. بەكورتی، ئێمە وەكو كۆمەڵ لەبەر كۆمەڵێ‌ ئیجابیاتی بۆ كورد و كوردستان، بە دەرەجە یەك پێمان پاش بوو لیستێكی كوردستانی فراوان لەنێَوان هەموو حزبە كوردستانییەكان پێك بێ‌، بەس بەداخەوە لەبەرهەندێ‌ هۆكارو لایەن ئەو لیستە پێك نەهات، ئەم ئامانج(خەون)ە نەهاتەدی ، بەهەرحاڵ دوای ئەوە هەوڵماندا كە لیستێكی فراوانی ئیسلامی لە سەرجەم لایەنە ئیسلامیەكان و كەسایەتی و ڕێكخراوە ئیسلامیەكان و زانایانی بەڕێز پێك بێ‌ ئەوەش نەكرا. 

وتیشی:  لە كۆتایی دا كۆڵمان نەدا، سوپاس بۆ خوا دەرەنجام لە نێوان یەكگرتوو و كۆمەڵ هاوپەیمانەتییەك بەناوی مەشخەڵی كەركووك پێك هات. بۆ ئەوەی، بەپێی توانا دەنگی كوردكۆبكرێتەوە و بڵاو نەبێ‌، خەڵكی تر چاو لە ئێمە و مانان بكات، خەڵك دڵی پێ‌ خۆش بێ‌، ببێتە نمونەیەك و ئوسوەیەكی باش، بیسەلمێنین كە ئێمە و ئەوان دەتوانین بەیەكەوە كار بكەین، بەڵكو لە داهاتووشدا چەندان كاری هاوبەش و هاوپەیمانی تر بەیەكەوە بكەین. ئیتر لەبەر چەندان ئیجابیاتی ترئەم كارەمان كرد .

کامەران کەریم