زایەڵە - دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایش نازانن كەی مووچە دابەش دەكرێت و دەشڵێت"حكومەتێكی بێ دەربەست، هەموو ناو و ناشرینیەك هەڵدەگرێت جگە لەوەی حكومەتی خەڵك بێت.
وتیشی: فەرمانبەر چۆن كراوە بەبارمتەی حكومەت و لەم ڕۆژانە ڕێم كەوتە یەكێك لە فەرمانگەكانی سلێمانی، فەرمانبەرێكی بەڕێز ووتی: وەك بزانیت مووچە كەی دێت.
دەڵێت"ووتم: پرسیارێكی قورسە، سەرۆكی حكومەت، وەزیری دارایش نازانن كەی دێت، ووتی، دوو منداڵم هەیە، وا خوێندن دەستیپێكرد و هیچم نەكڕیوە بیاننێرمەوە قوتابخانە، 2 مانگە كرێی خانوو قەرزدارم، لە ساڵی 2012 شەوە گرێبەستم.
ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشیکردەوە: بەقەد ئەو لە ناخەوە دەسوتام، دلنیام بەشێكی زۆری فەرمانبەران لە دۆخێكی سەختی هاوشێوەدان، حكومەتێكی بێ دەربەست، هەموو ناو و ناشرینیەك هەڵدەگرێت جگە لەوەی حكومەتی خەڵك بێت.
کامەران کەریم