بەرپرسێکی گۆڕان بۆزایەڵە: کۆتایی بەو غرورە بێمانایە بێنن

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان غرور نزار مەحمود


Sep 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەوەهمی خۆ بەگەورەزانی و بەحیزبی خاوەن هێز و پارە و خاوەن کورسی زۆری پە رلەمانێکی بێ دەستەلا تی بە تە زویر و زۆر  و پارەی دزراو پڕکراوە بێنن . ئێوەبەتەنها بۆ سەر کوت کردنی ناوخۆی خۆمان و بەهێزن ئەگەرنا بەرامبەر بە دەرەوە لەوپەری لاوازی دان غرورتان بەتەنها بەرامبەر بەخۆمان هەیە  ئەوەی ئێستا ڕو ئەدات بێباکیتان بو بەرامبەر بە ئامۆژ گاری هێزو کەسایەتیەشۆڕشگێڕەکانی ناو خۆ دۆستەکانمان لە کەسایەتیە کانی نەتەوە  کانی تر لە گۆێ نەدانتان.

وتیشی:  بەناڕەزایەتیەکانی شەقام لە بێباکی بەرامبەر ئاگادارکردنەوەی وڵا تە گەورە کانی جیهان لەسەری هەمویانە وە وڵاتە یەکگرتوە کانی ئەمریکا و دوستە ئەروپیە کانمان دەرکەوت بۆچونی  من بەهێزم لە بەر ئەوەی کورسیم بە فێڵ و تەڵە کە زیاترەلەتۆ من بەهێزم لەبەرئەوەی هێزی چەکدارم هەیە بەپارەی دزراوی وڵات من بەهێزم لەتۆ لەبەر ئەوەی سامانی وڵاتم لەبەردەستە وانیە چونکە ئێستا نە بەهێزن بەڵکۆ زۆریش لەرزۆکن هەربڕیارێک لە بەغدا بدرێت دەمانگەێنێتە لاپاڵی گلۆر بونەوە چونکە پایەکانی بەڕێوەبردنمان لەسەر قۆڵبادان و دوبەرەکی و قۆرغکاری و گەندەڵی بنیات ناوە .

ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە واز لە و غرورە بێ بنەمایە فشەڵە تان بێن و ڕو لە خەڵک خۆمان و  هێزە ناوخۆیەکان بکەن دان بەهەڵە کانتا ن بنێن و  ئامۆژگاری دوستەکان جێ بەجێ بکەن . بائەمە ڕۆژە خۆشەکان نەبێت و ڕۆژی ڕەشترچاوەڕێمان نە کات.

کامەران کەریم