زایەڵە - سالار محمود چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: کورد پێویستی بە رێچکەی مام جەلالە بۆسیاسەت لە عیراق، بەغدا قوڵایی ستراتیژیی ھەرێمی کوردستانە نەک ھەر پایتەختێکی تر.
وتیشی: قوت و بژێوی خەڵک سەرەکیترین داوای ئێستایە.بابەتی قەرەبووی قوتبانیانی جینۆسایدو ناوچە زەرەر دیوەکانی دەستی رژێمی بەعس بابەتێکی گرنگە باس بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ھیوادارم سەردانی بەیەکەوەی حکومەت ببێتە سەرەتای کاری پێکەوەیی کورد لەھەموو ئاستەکان.خەڵکی کوردستان شایستەی ئەم ھەموو ناڕەحەتی و بێ گوزەرانیە نیە.غرور دەردێکی کوشندەیە ھەرێم باجی لوت بەرزی و گوتاری قەومچێتی بێ ناوەڕۆک دەدات.غروری بەغداش بەرامبەر بەھەرێم باجی ئەبێت ئەمڕۆ نا سبەی.
کامەران کەریم