زایەڵە - ئازاد جەلال نوسەرو توێژەری کۆمەڵایەتی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەگەر من ژن بوومایە، ئەی خوایە چەند ئاسوودەم لەماڵو حاڵی خۆما قاچ ڕائەكێشمو كەس پێمناڵێ كچێ عەیبە وەك مالۆس پانبویتەوە، هەستە ئەڵێی ژنە زاوای،
دڵی مێردەكەم ڕائەگرتو ئەوەی ئەو بەدڵی بووایە،دەمكرد، بۆ نازانم ئەو چی بەدڵە،تا من بیكەم مێردەكەم ئەوەی بەدڵە كە میوانێكی دێ من دەسەپاچە نەبموشێرانە هەڵمەت بەرمو میوان بەڕێكەم. ڕێز لەكەسوكاری بگرم، ئەگەر خۆیشم چا نەخۆمەوە؛ بەس ئەو چا خۆربێ، سەماوەرێكم بۆ دائەنا دایم گیزەی بێ. قەت مۆبایلم لەسەر غەسالە كەوانتەر دانەئا، بە دوو جەرەس جا بچم هەڵی گرم.
وتیشی: نەمئەوت ئێوارە چیمان هەیە، ئەگەر شتێكم پێواتایەو بیوتایە كەیفی خۆتە نەمئەكرد ئەو كاتانەی ئەمزانی بێتاقەتە قسەم زۆر لەگەڵی نەئەكرد، تا ئارام ئەبووەوە،بەناوی خۆیەوە بانگم ئەكرد، پێم ئەوت ئیسراحەتی خۆت كە، بڕۆ سەر داڵانەكە، یان لەسەر جۆلانەكە كەمێ پشوو بدە، مناڵم تێبەرنەئەدا بڕۆن پارە لەباوكتان سەنن بۆ جلی مەكتەب، زۆر تەلەفونم بۆ نەئەكرد لەكوێی دوو دەسك كەرەوەز بێنەرەوە. ئەو خواردنەی حەزی لێی بێ؛ زوو زوو ئەمكرد،مۆبایلەكەیەم بەناوی خۆیەوە خەزن ئەكرد. كە كاتی هاتنەوەی ئەهات؛ ئەو جلانەی ئەو پێی خۆشبووایە لەبەرم ئەكرد، ئەوی لێبوایە تەلەفونی نیوسەعاتیم نەئەكرد، براكەم لەخاریج هاتۆتەوە، هەفتەیەك نەئەچووم بۆ ماڵی باوكم، ئەو ڕۆژانەی خوشكەكانم كۆبوونەتەوە؛ بزانم بەو ئاوەڵزایەم حەساسیەتی هەیە، نەئەچووومو لچم نەئەدا بەیەكا.
هێمای بەوەشکرد: دایم سوپاسی خوام ئەكرد. كاتی نانخواردن كە ئەو هاتەوە ئەزانم برسیەتی، بەرماڵم دانەئەخستو نوێژێكی درێژ بكەم.تەماشای مۆبایلەكەیم نەئەكرد، لەكاتی شتنی جلەكانی بۆغەسالە، ئەمانەتەكانی گیرفانیم ئەگێڕایەوە. خۆم لەكاروبارەكانی ئەو هەڵنەئەقورتان. ئەگەر ئەو ئیزنی لەسەر نەبووایە نەئەچووم بۆ ماڵی خوشكم. یان دایكم، بەیانیان زوو هەڵئەسامو بەرچایم ئامادەئەكردو كە ڕۆیشتە دەرەوە حوا حافیزیم لێئەكردو ماچم ئەكرد، جلەكانی عەیبی هەبوایە بۆم چاك ئەكرد. ئەو گرتانەی مۆبایلی بۆ نانێرم كە كەسانی وەك من بەرگری لەژن ئەكەنو تاگیان ئەكەن دوایی جنێوم پێبەن.
کامەران کەریم