پەیامێك لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان ئاراستەی هاوڵاتیان دەكرێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەدات و دەشڵێت، "دەستبەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی 8 دەكرێت و چاوەڕواندەكرێت ئەمساڵ بەشەخۆراكی سەرجەم مانگەكان بدرێت و هیچ مانگێك نافەوتێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند: بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەبێت هاوڵاتییان لە ماوەی مانگێكدا سەردانی بریكارەكانیان بكەن تا بەشەخۆراكەكەیان وەربگرن بەو پێیەی خراپ دەبێت ئەگەر نادەگەڕێتەوە بۆ كۆگاكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ئێمە بریكارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداربكەنەوە كە بەشەخۆراكەكانیان وەربگرن و ئەوەش لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە.
لەبارەی بەشە خۆراكی هاوڵاتییانەوە، بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ئاشكراشیكرد:ئەمساڵ بەشەخۆراكی مانگی حەوت دابەشكراوە و دەستبەدابەشكردنی مانگی ئاب دەكرێت و لە كۆگاكان ماددەیەكی خۆراكی زۆر لەبەدەستدایە و چاوەڕواندەكرێت ئەمساڵ سەرجەم مانگەكان بدرێن و هیچ بەشە خۆراكێك نەفەوتێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: