پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە:حکومەت لەدۆڵێکەو هاوڵاتی لەدۆڵێکە

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەرچنار ئەحمەد موچە مەعاش


Sep 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرچنار ئەحمەد ئاندامی  پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگایاند:  حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئەوەندە بێباکە سێ مانگە فەرمانبەرەکانی بێ مووچەن کەچی سێ ڕۆژ دوای بڕیاری ناردنی پارەکەی بەغدا کۆبونەوە دەکات تا بزانێت چۆن مووچە  دابەشبکات،هەروایە کاتێک حکومەت لە دۆڵێک و هاووڵاتیش لەدۆڵێک بێت نابێت چاوەڕێی چاکسازی و دەرەنجامی ئیجابی بکرێت، ،دەبێت چاوەڕێی شکسی حوکومڕانی و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و کاربەڕێکەری حکومەت و سواڵی مووچەو نەزانی دابەشکردنی بکرێت.

وتیشی: ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرە نابینێت لەچوار پارێزگا دووانی بایکۆتە نابینێت دەرگای قوتابخانەو نەخۆشخانەو فەرمانگەکان داخراوون دەبوو هەر پێش بڕیارەکەی بەغداش بۆناردنی قەرز بەهەرێم لە داهاتی سێ مانگی ناوخۆ دەستی بەدابەشکردنی مووچە بکردایە و ئەم بارەی نەخولقاندایە کە ئێستا هەیە ،بەڵام دیارە ئەمانە وەک پیشەی 32 ساڵی حوکوومڕانیان ڕۆژ بەڕۆژ خراپترو بێباکتر دەبن .

هێمای بەوەشکرد:حەقی خۆیەتی هاووڵاتیان و مووچە خۆرانی هەرێم ئەم بێباکییەیان بیرنەچێت و لە ڕێی هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدانەوە تۆڵەی خۆیانیان لێبکەنەوە.

کامەران کەریم