زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی پارە لەلایەن بەغدادەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا پارە مووچە


Sep 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو قەرزە 700 ملیار دینارەی دەدرێتە هەرێم، لەگەڵ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراقدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم. 

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا كراوە ئەو 700 ملیار دینارەی بۆ ماوەی سێ مانگ دەدرێتە هەرێم، لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراقدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئاشکراشیکرد: ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ پێدانی قەرزەكە لەم مانگەدا دەگیرێتەبەر بۆ مانگەكانی دواتر پێویست نابێت، بەڵام پێویستە هەرێم لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا كێشەكانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات.

کامەران کەریم