هێرش کردنە سەرئیسلام فۆرمێکی نوێی سوکایەتیە

(0) / مقالە


Mar 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە: هەموو کۆمەڵگایەک خاوەن نەریت و کلتورو ئایدیاو دینێکە کەدواجار پەیڕەوانی ئیلتیزامی پێوە دەکەن و مافی هیچ کەسێکیش نیە سوکایەتی بەدین و ئایدیای هیچ مرۆڤێکی دیکە بکات، مرۆڤ ئەوکاتە ئازادە کە سنوری خۆی بزانێت و سوکایەتی بەبەرامبەرەکەی نەکات، ماوەیەکە هەست دەکەین خەڵکانێک  سوکایەتی بە دینی ئیسلام و ڕەمزەکانی دەکەن ئ ئەمە بۆخۆی جۆرێکە لەنادادی و سنور شکاندنی بەرامبەر وە  ئەوەش دەزانین کە هەر هێرشێک یاخود سوکایەتیەک بە ئایدیاو فکرێک دواجار جۆرێکە  لە  فەشەلی هزری و عەقڵی ئەگینا ئەوە سەقافەت نیە ئایدیاو دینی  کەسانی دیکە بخرێتە بەر توانج و گاڵتەجاڕی، بۆخۆی دەبێت دایرەی چاودێری سانسۆری ئەم کارانە بکات  و سنورێک دابنێت بۆئەم بێڕێزیانە ئەگینا کۆمەڵگای کوردی توانای هەزم کردنی ئەم جۆرە خیتابانەی نیە چونکە بە عادەتی حاڵ کورد زۆرینەی لەپەیڕەوانی ئاینیە دەست بردن بۆئەم چەمکە بەخراپ بەسەر بکەرانی دەکەوێتەوە، یانی بۆدەبێت کەسانێک خۆش بەخت بن بەهێرش کردنە سەرموقەدەساتی کەسانی دیکە دەبێت ئاستی ڕۆشنبیری تاک  ئەوەندە کزو لاواز بێت چێژ وەربگرێت لەئازاردانی لایەنی دەرونی کەسانی دیکە، ئاین و ئایدو فکر دواجار بۆخزمەتی بەشەریەت و خۆشگوزەرانی و تەندروست  بونی کۆمەڵگەیە ،ئێمە نابێت کاربکەین بۆشکاندنی ڕەمزو کارەکتەرەکانی بەرامبەر دەبێت بەردەوام پەیامێک بەکۆمەڵگا بدەین ئاشتی کۆمەڵگا سەقامگیرو بەرەو  پێش بەرین، کەمن ئەو کەسانە بۆ دەرخستنی خۆیان خەڵکانی دیکە دەخەنە بەر تیرو توانج کە  دواجار جگە لەناشیرین بونیان هیچ دەست کەوتێکی مەعریفی لەناو تاکەکانی کۆمەڵگا بەدەست نایەنن  و خەڵک  زۆرلەوە وشیارترە خۆیان بخنەناو ئەم فەوزا و سەر لێشواویەوە ، هەربۆیە دەبێت زۆر بە ووریایانەوە  کاتێک ئەدوێین وئەنوسین گفتوگۆ دەکەن بدوێن ئەگینا دواجار دەبینە جێگای توانج و گلەی و ڕەخنە لەناو کۆمەڵگاکەمان .
کامەران کەریم - ڕۆژنامەنوس