بڕێكی دیكەی پارەی جوتیاران گەیشتوەتە هەرێم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پارەی گەنم جوتیار کوردستان


Sep 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - كاسترۆ مەعروف سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی  ڕاگەیاند: دوای بەدواداچوونەكانیان لە سبەینێوە چەكی پارەی گەنمی جوتیاران لە سەرجەم سایلۆكان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
وتیشی:بڕێكی دیكەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم گەیشتووە و لە چوارچێوەی پلانێكدا لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
وەزارەتی بازرگانی بڵاویكردەوە:كۆی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان 411 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری عێراقییە، لەو بڕە پارەیە، تاوەكو ئێستا، 233 ملیار دیناری نێردراوە بۆ هەرێمی كوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو:ئێستا بڕی 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری عێراقی لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان ماوە و لە ئایندەدا ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
کامەران کەریم