1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی پێشەنگا بیناسازی


Sep 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پێشەنگای نێودەوڵەتی بیناسازی لە سلێمانی کرایەوە و بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر ١١ بەیانی تاکو کاتژمێر پێنجی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
 
لە پێشانگاکەدا، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم و ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، محەمەد مەحمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی جیھان و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەبوون.
 
لە پێشەنگاکەدا ٤٠ کۆمپانیای ناوخۆی و نێودەوڵەتی ئامادەبوون و نوێترین و باشترین بەرھەمەکانیان لە پێشەنگاکەدا نمایش کردوە، کۆمپانیاکان لە بوارەکانی بیناسازی و کارەبای و ڕێگاوبان و عاقەرات بەشدارن و بریاریشە ژمارەیەک پانێڵ ئەنجام بدرێت ڕۆژانە لە کاتژمێر دوو تاکو کاتژمێر چوار پانێڵ ساز دەکرێت لە سێ ڕۆژی یەکەمدا، پانێڵەکان بابەتی گرنگی ڕۆژە، پانێڵی یەکەم تایبەتە بە (سۆلار سیستەم – گرین ئینەرجی).