ڕووسیا دووهەمین هەناردەکەری کووتی کشت و کاڵە بۆ ئەمریکا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کشتوکاڵ کوردستان ئەمریکا


Sep 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کۆئەژمارە فەرمییەکان پیشان ئەدات کە ڕووسیا لە درێژەی ئەم ساڵەی کە تێداین وەکوو دووهەمین هەناردەکەری کووتی کشت و کاڵ بۆ وڵاتی ئەمریکا دێتە ئەژمار.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕاشاتوودەی، زانیارییەکانی ئیدارەی ئاماری ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە ئەو وڵاتە لە درێژەی ئەوساڵدا تا ڕادەیەکی زۆر زەق و بەرچاو هاوردەی کووتی کشت و کاڵی لە ڕووسیاوە بووە.

ئەمریکا لە سەرەتاکانی ئەوساڵدا تا مانگی تەمووز بڕی 944 ملیۆن دۆلار کووتی کشت و کاڵی لە ڕووسیاوە هاوردە کردووە کە بەراوەرد بە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو نزیکەی 5لەسەد هەڵیکشاوە. کەوابوو لەدوای کەنەدا، ڕووسیا دووهەمین هەناردەکەری کووتی کشت و کاڵی ئەمریکا بووە و عەرەبستان، ڕژێمی زایۆنیستی و قەتەریش پلەی سێهەم تا پێنجم لەخۆ دەگرن.

ڕووسیا وەکوو گەورەترین هەناردەکەری کووتی کشت و کاڵ لە جیهاندا دێتە ئەژمار و هەروەها 15 لەسەدی هەناردەی کووتی گشتی جیهان سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕووسیا.

هێشتاکوو ڕۆژئاوا گەمارۆی نەخستۆتە سەر هەناردەی کووتی ڕووسیا و ڕووسیاش توایویەتی سەرکەوتویانە باری کووتی خۆی بەرو ئاسیا بنێرێت.

ئاندری گوریوف، سکێرتێری ئەنجومەنی وەبەرهێنەرانی کووتی کشت و کاڵی ڕووسیا دەڵێت: ئەگەری هەیە لە درێژەی ئەم ساڵەی کە تێداین ئاستی هەناردەی کووتی کشت و کاڵی ڕووسیا بگاتە 38 ملیۆن تۆن و بگەڕێتەوە بۆ خولی پێش لە گەمارۆکان. ڕووسیا هەر ساڵە نزیکەی 55 ملیۆن تۆن بەرهەمی کووتی کشت و کاڵی هەیە.