زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: هەر پرۆسەیەک یان بڕیارێک سەرکەوتن و سەرنە کەوتنی وابەستە یە بە گەشتن بە و ئامانجانەی بۆ هاتوەنە کایەوە،ڕیفراندۆم بۆ چارەنوسی خەڵکی کوردستان ئامانجی ئەوە بوو وەک بانگەشەی بۆ ئەکرا دیاری کردنی چارە نوسی گەل بەوەی ئەگەر زۆرینەی هێنا دەوڵەتی کوردی دابمەزرێت.
وتیشی: زۆرینەی هێنا ئەی دەرئەنجامەکانی چی بون دیارە لەدەست دانی لەسەدا پەنجا و یەکی خاکی کوردستان شکانی هەیبەنی هێزی،پێشمەرگە لە بەردەم حەشدی شەعبی و هەموو دنیاو سوتانی ئەو کارتە کە ئەگەر لە کاتی گونجاودا بەکار بهاتایە ئامانجەکەی ئەهێنایە دی و نەمانی هاوسۆزی و پشتوانی وڵاتان بو هەرێم وتۆڵەکردنەوەی حکومەتی عێراق لە هەرێم تا ئێستەشی پێوە بێت بەردەوامە و ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتیریش ئەبێت و زیاتر بونی فشاری وڵاتانی هەرێمی لە سەر کوردو ڕاگرتنی ئابوری سەربەخۆو زۆرشتی تر ئایا ئەم دەر ئەنجامانە سەر کەوتنە یان شکست .
کامەران کەریم