جەعفەر شێخ مستەفا: سەركردایەتییەكی نوێ بە بەرنامە و سیاسەتێكی نوێوە هەڵدەبژێردرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی کۆنگرە جەعفەر شێخ مستەفا


Sep 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی  رایگەیاند: كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە ڕۆژی یەکەمدا زۆرباش بەڕێوەچوون و سەركردەی لایەنە سیاسییەكان وتاریان پێشكەشكرد كە سەرجەمیان پەرۆشی بوو بۆ یەكڕیزیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان.
راشیگەیاند:لە یەك بۆ دوو رۆژی داهاتوودا سەركردایەتیی نوێ بە بەرنامە و سیاسەتێكی نوێوە هەڵدەبژێردرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد:یەكێتی كاتێك بڕیاری بەستنی كۆنگرەی داوە لەبەردەم دوو هەڵبژاردنی چارەنووسسازدایە و بەردەوام هەوڵدەدات بە بەرنامە و پلانی نوێوە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكات.
کامەران کەریم