زایەڵە ـــ شوفێری هۆلەندی تیپی ئوتومبێڵڕانی فڕمووڵی یەکی ڕێدبووڵ، بوو بە سەرکەوتووی پیستی سۆزۆکای ژاپۆن.
لە درێژەی پێشبڕکێیەکانی وەرزی پاڵەوانێتی فڕمووڵ یەکی جیهان، مەکس فێرستاپێنی هولەندی بوو بە سەرکەوتووی ئەو پێشبڕکێیانە کەوا بە میوانداری وڵاەی ژاپۆن بەڕێوەچوو.
گرەندپێری ژاپۆن دوێنێ کاتژمێر 8:30 خولەک لە پیستی سۆزۆکای ژاپۆن بەڕێوەچوو و بە بردنەوەی شوفێری هولەندی تیپی ڕێدبول کۆتایی پێهات.
پاش شۆفێری هولەندی، نوریسی بەریتانیایی شوفێری مەک لارێن و پیاستێری ئوسترالیایی شوفێری دیکەی مەک لارێن پلەی دووهەم و سێهەمیان بەدەست هێنا.
کەژاڵ حەمیدی