بهغدا 200 ملیار دیناری تری رهوانهی ههرێم كرد
(0) /
زایەڵە - حکومەتی عێراقی بڕی 200 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و بەوەش کۆی گشتی 700 ملیاری یەکەم رەوانەی هەرێم کرا.
ئهمڕۆ پێنج شهمه شێروان دووبەردانی پهرلهمانتارى عێراق بهمیدیاى نزیك له پارتیڕاگهیاندووه،ئەمڕۆ 200 ملیار دیناری دیکەی پارەی موچە لەلایەن، بانكی بازرگانیی عێراق (TBI)وە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراو خرایەسەر هەژماری وەزارەرتی دارایی هەرێمی كوردستان.
باسی لهوهش كردووه:700 ملیار دیناری یەكەم بەتەواوی نێردراو ئێستا دوو مانگی تر ماوە كە پێشتر بڕیاری لێدراوە بەقەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
ڕۆژى 24و 25ى ئهم مانگه بەدوو گوژمەی جیا، بڕی 500 ملیار دینار لەلایەن بانكی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە خرایەسەر هەژماری بانكیی هەرێمی كوردستانو پاشان دابەشكردنی موچەی مانگی حەوت دەستیپێكرد.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: