عەبدولستار مەجید: جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەی ئەلیکترۆنی، خەتەریکی گەورەیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵبژاردن ئەلەکترۆنی دەنگەکان هەڵبژاردنی پەرلەمانی


Sep 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری هۆشداریی دا کە بڕیاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەی ئەلیکترۆنی، خەتەریکی گەورەیە و دەبێ ڕابگیرێت

عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  ئەم بڕیارە پێچەوانەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و تەنانەت یاساکەی بەغداشە.لە ڕاستیدا بڕیارەکەی کۆمسیۆن، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە نیە کە تەعبیر لە ئیرادەی خەڵک بکات، بەڵکو دەستێکی سیاسییە بۆ دابەشکردنی کورسیتەکانی پەرلەمانی داهاتوو بەو شێوەیەی کە خۆى دەیەوێت.

وتیشی: بەروونی ئەگەر بەم بڕیارە هەڵبژاردن بکرێت، هەر هێزێک چەند کورسی هێناوە، ئەوە خۆی نەیهێناور بەڵکو بۆی دانراوە پێشوەختە.

ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە داوا لە هەموو هێز و کەسایەتییە ناڕازییەکانی دەرەوەی دەسەڵات دەکەم، لە دادگای فیدراڵیی تانە بدەین و بەر بە رودانی فەزاحەت بگرین.

کامەران کەریم