دوو ڕوداوی هاتووچۆ ٢ مردوو ١١ برینداری لێکەوتەوە
(0) /
زایەڵە - ڕایدی هاتوچۆ بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە گەڕەکی کوردسات ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات وخۆی دەکێشێ بە ٣ پیادەڕوەدا بەداخەوە دوان لە پیادەکان کە ئافرەتن گیان لەدەست ئەدەن و ئەوی تریان بریندار دەبێت لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە لەدایک بوی ٢٠٠٥ و مۆڵەتی شۆفێری نیە.
وتیشی: ڕووداوی دووهەم لە ڕێگای مێرگەپان ڕوویداوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا لەم ڕوداوەدا تا ئێستا دەرکەوتوە ٩ کەس بریندارە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: