لە بەغدادەوە پەیامێكی دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە موچەخۆر هەرێم


Sep 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی دەرئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغداد ئاشكرادەكات و دەشڵێت: ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردووەتەوە كە پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و هەموو 30 رۆژ جارێك مووچە وەربگرن.

مامۆستا نەجمەدین محەمەد ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە هەرێم ڕایگەیاند لە سەردانەكەمان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیانكردەوە كە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان كە پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و هەموو 30 رۆژ جارێك مووچەوەربگرن.

راشیگەیاند: ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردووەتەوە كە سیستمی مووچە بەپێی یاسا یەك سیستمە و بەڵێنیانداوە كە مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی كارت و بە ئەلیكترۆنی دابەشبكرێت كە ئەوەش هەنگاوێكە بۆ جیاكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كێشە سیاسییەكان و بتوانرێت مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت.

کامەران کەریم