پەرلەمانتارێک: ساڵی داهاتوو قەیرانی دارایی بۆ هەرێم دروست نابێت

(0) / / کردستان / زایەڵە قەیران دارایی هەرێم نەرمین مەعرووف


Sep 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات: لە مانگەكانی داهاتوو و بە تایبەتی ساڵی داهاتوو قەیرانی دارایی بۆهەرێمی كوردستان دروستنابێت وەك ئەوەی ئەمساڵ روویدا.
 
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: یەكێك لە هۆكارەكانی كەمیی پشكی هەرێم ئەوەیە كە بودجەی وەبەرهێنان هێشتا خەرجنەكراوە، بۆ ساڵی داهاتووش چاوەڕوانی ئەنجومەنی نوێنەران ناكەین بۆ پەسەندكردنی بودجە، چونكە یاساكە خۆی بەركارە و لە ساڵی نوێوە راستەوخۆ كاری پێدەكرێت.
 
وتیشی: هەركاتێك بودجەی وەبەرهێنان خەرجكرا، خەرجی فیعلیش زیاددەكات و بۆ مانگەكانی داهاتوو و بەتایبەتی ساڵی داهاتوو ئەو قەیرانە داراییە بۆ هەرێمی كوردستان دووبارە نابێتەوە وەك ئەوەی لەئەمساڵدا روویدا.
کامەران کەریم