کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند: سبەینێ بۆ هەڵەبجە زۆر هەستیارە ،پەسەندکردنی یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە ، داواکارم لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان بە جددی وەریگرن و کات بە فیڕۆ نەدەن و دەنگێکیش بەکەم نەزانن.
وتیشی: ئەوەندەی ئاگادار بم سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆنگرەن و کۆنگرەش درێژ کراوەتەوە ، هیوادارم کۆیونەوەی سبەینێ بە گرنگتر بزانن و بگەڕێنەوە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و چاوەڕێی ئەوەشیان لێ دەکەین.بەهیوای پەسەندکردنی یاساکە و کۆتایی هێنان بە چاوەڕوانی.
کامەران کەریم