نوسەرو ڕۆژنامەنوسێک لەڕێگای زایەڵەوە باسی لەدەستدانی کەرامەتی سیاسـی دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە کەرامەتی سیاسی کامیل مەحمود


Oct 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامیل مەحمود نوسەرو ڕۆژنامەنوس  بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەم ماوەیەدا لەمیانەی تەنگەژەی ناوخۆی حزبەکاندا زۆر باس لە کەرامەتی سیاسی کراوەو هەندێ لەسەرکردەکان خۆلادانیان لەهەندێ ئاریشەی سیاسی وەک هەوڵی پاراستنی کەرامەتی سیاسی خۆیان کارەکەیان وێنا کردووە.ئەمە کارێکی زۆر تەواوەو مرۆڤ نەک تەنها لەناو کایەی سیاسیدا، بەڵکو دەبێت لەناو هەموو کایەکانی ژیانیدا بەتەنگ کەرامەتی مرۆیی خۆیەوە بێت، کەرامەت کە بریتییە لەبەهاو ڕێزی تاک لەخودی خۆیدا لەناو دەوروبەرە کۆمەڵایەتییەکەیدا پاراستنی لەپێش هەموو شتێکەوەیە، زۆرجار بۆ مرۆڤی سیاسی ئەوەندە بە بەهایە کەدۆڕاندنی کەرامەتی سیاسی دەبێتە لەدەستدانی ڕێزو کەسایەتی مرۆڤ لەناو هەموو کایەکانیتری ژیانی کۆمەڵگەکەیدا.

وتیشی: مرۆڤێک ئەگەر سیاسی و خاوەن ئەزموون و مێژوویەک لەخەباتی سیاسی بێت کە هەموو ئەوانە پێکهێنەری کەرامەتی سیاسی مرۆڤە سیاسەتمەدارەکانە، لەناو ژینگەیەکی شێواوی بێ دیسپلین و ناشیریندا نابینرێت و خۆی ئاوێتەی هەندێ گاڵتەجاڕی ناکات، یاخود کەبینی ئەو سەکۆ سیاسییەی خۆی ڕۆڵی لەبنیاتنانیدا هەبووە نمایشی ناشیرین و بێ بەهای لەسەر دەکرێت، دەبێت لەوە تێ بگات کە ڕۆڵ و مانەوەی ئەو لەو نێوەندەدا نەک تەنها کەرامەتە سیاسییەکەی، بەڵکو کەرامەتی کۆمەڵایەتی و مرۆیی خۆیشی پێ لەدەست دەدات.

ئەونوسەرە هێمای بەوەشکرد: نمایشی سیاسی ناشیرین بەهەر ناوێکەوەبێت کاراکتەری ناشیرین و کۆمیدی دەوێت کە باکی لەوە نەبێت ببـێتە گاڵتەجاڕی خەڵک، بەڵام مرۆڤی خاوەن کەرامەتی سیاسی هەمیشە خاوەن تموح و ئامانجی گەورەیەو چاو بۆ پرۆژەی سیاسی و کۆمەڵایەتی جوان و ئامانجدار دەگێڕێت کەتواناو کەرامەتی سیاسی خۆی تیادا پارێزراوبێت.

کامەران کەریم