هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر دێرەزوور لە سووریا

(0) / / سوریه / زایەڵە ئیسرائیل سووریا


Oct 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سوپای سووریا لە دێرەزوور.
ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکیی کردە سەر بنکەیەکی سوپای سووریا لە دێرەزوور و دوو سەربازی سوپای سووریا برینداربوون.
 بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2023، میدیای فەرمی سووریا رایگەیاند: "نزیکی کاژێر 11:50 خولەکی شەو، "دوژمنە ئیسرائیلییەکان هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر بەشێک لە بنکەی هێزە چەکدارەکانمان لە دەوروبەری دێرەزوور".
لە راگەیێندراوەکەی سوپای سووریادا هاتووە کە هێرشەکە جگە لە زیانی مادی، بووەتە هۆی برینداربوونی دوو سەربازی سوپا.