کاروان گەزنەیی بۆزایەڵە: ترسان لە دەنگی ئازا و ئازاد

(0) / / گفتگو / زایەڵە کاروان گەزنەیی کوردستان هەڵبژاردن


Oct 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کاروان گەزنەیی ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: درێژکردنەوەی تەمەنی زیندانی نایاسایی گۆهدار زێباری، ترسە لە ئازادی و دەنگی ئازا. ئەم جۆرە مامەڵە ناتەندروستە بەرامبەر چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان، لەمپەری زۆری خستووەتە بەردەم پڕۆسەی دەوڵەتسازی، و وێنەیەکی نەرێنی لەسەر ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم لای هێزە هێجەمەنەکان دروستکردووە. 
وتیشی: ئەم جۆرە ڕەفتارانە کارانگازی نەرێنییان دەبێت، و لە ماوەیەکی کورت مەودا،کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەون؛ ئەمەی بەناوی دادگا لە هەولێر بەو شێوەیە بڕیار دەدات، هەموو دامەزراوە دەستوورییەکان دەخاتە ژێر پرسیار و هەموو هێزە سیاسییەکانیش دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویی گەورە، کە لە ئایندەیەکی نزیک کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەون.
کامەران کەریم