زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:دوای ئەوەی چەندین جار پەیوەندیمان کرد بە ژمارەیەک هاووڵاتی کە بەمەبەستی گەشتی عەمرە لە خاڵی سنوری نێوان عێراق و سعودیەبوون کە، ئەیانەوێت بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرەسەردانی ووڵاتی سعودیە بکەن بەڵام کێشەی دواکەوتنی فیزەیان هەبوو.
وتیشی: بۆ هەمان مەبەست پەیوەندیمان کرد بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان.بە داخەوە کەئەم گرفتە و هاوشێوەکانی زۆرجار دووبارە دەبنەوە و گرفت بۆ ژمارەیەک لە و هاووڵاتیانی کوردستان دروست دەکەن کە دەیانەوێت لە ڕێگای و شکانیەوە گەشت بۆ ووڵاتی سعودیە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرە.
کامەران کەریم