بڕیار رشیدبۆ زایەڵە: بەشێك لە مادەكانی بەشە خۆراك گونجاو نین بۆ خواردن

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەشەخۆراک بڕیار ڕەشید


Oct 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بڕیار رشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:پاشئەوەی لە بەرواری 8-10 كۆمەڵەی بریكارانی خۆراكی كوردستان بەمەبەستی ئاگاداركردنەوەمان لە خراپی كوالیتی هەندێ لەمادەكان و كەمی كێشی فەردەو كیسەكانی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان، هەروەها ئاگادار كردنەوەمان لە هەندێك پرسی پەیوەست بەبریكارەكان سەردانیان كردین بۆ نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سلێمانی.
 
وتیشی:  بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربون و بینینی ئەو بەشەخۆراكانەی مانگانە دابەش دەكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا سەردانی بەشێك لە بریكارانی خۆراكمانكردو دڵنیابوینەوە لەخراپی بەشێك لەو مادانە كە هیچ گونجاو نیە بۆ خواردن و بەكارهێنان، لەهەمان كاتیشدا ئەو بەشە خۆراكەی كە هاتبو كێشی فەردەكان كەمتربو لەكێشی راستی خۆیان.
رونیشیکردەوە: لای خۆمانەوە بەڵێنمان پێدان بێدەنگ نابین لەم غەدرەی لە هاوڵاتیان دەكرێت و بەدواداچونی تەواوی بۆ دەكەن لە وەزارەتی بازرگانی و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق.
 
کامەران کەریم