عەلی حاجی زەڵمی بۆ زایەڵە: شهرمی سیاسی و بهرژهوهندی حزبی سهراپای بهیان نامهكانی تهنیوه
/
گفتگو
/
زایەڵە
عەلی حاجی زەڵمی
بزوتنەوەی ئیسلامی
زایەڵە - سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ئیسلامی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ شهرمی سیاسی و بهرژهوهندی حزبی به بهیان نامهكانهوه بهدی ئهكرێت.
عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: راگەیەنراو یان بەیان نامە لەم وڵاتەی ئێمەدا بوە بە دیاردەیەكی ناشیرین چونكە رۆژانە لەكەناڵەكانی راگەیاندنەوە چەندین راگەیەنراو بەیان نامە بەگویماندائەدرێت ،ئەگەرسەرنجیش بدەین هەمووشیان لە كۆمەڵێك دەستەواژە و قسەی لاستیكی زیاتر بەدەرنین و ئەگەر چاودێرێكی سیاسی دەرەوەی هەرێم بێنی و بۆتەرجەمەبكەیت وا هەست ئەكات هەمویان یەك سەرچاوەی ئەدەبیاتی سیاسیان هەیە یان تایبەتن بەلایەنێكی دیاری كراو،چونكە هەموویان لەناو یەك بازنەدا ئەخولێنەوە كە بازنەی بەرژەوەندی حزبە.
ئەمەلەكاتێكدایە كە لەبنەرەتدا بەیان نامە یان راگەیەنراو پێویستە ببۆ مەبەستێكی تایبەتی و دیاری كراو یان بۆنەیەكی ئاینی یا سیاسی یا نەتەوەی یا.هتد و تێیدا بەراشكاوی كۆمەڵێك راو سەرنج و تێبینی نەبیسراو چاوەروانكراو تێیدا بدرێت بەگوێی بیسەر و خوێنەرو بینەریدا چونكە دەبێت لە سەرچاوەی بریارەوەبێت و لە ئاست داواو داخوازی هەوادار و گوێگرانیدا بێت.
وتیشی: بەڵام ئەوەی جێی داخە لەم هەرێمەی ئێمەدا ئێستە ئەوەی بایەخی پێ نادرێت راگەیەنراوبەیان نامەكانن و هەركەسەو بە مەزاجی شەخسی خۆی شت ئەنوسێ و بڵاوی ئەكاتەوە بێ گوێدانە هەستی هاوولاتیان و بارو گوزەرانی هاوڵاتیان.ئەو راگەیەنراوانەش كەبڵاوئەكرێنەوە ئەوەندە شەرمنانەن خەڵكی تاقەتی نیە گوێی لێبگرێت، چونكە ئەوەندە باسی بەرژەوەندیە حزبی و شەخسیەكان ئەكرێت تێیدا نیوو هێندەی پەیوەست نیە بە بارو ژیان و گوزەرانی ئەم میللەتە ستەم دیدەیەوە.سهرهای ههموو ئهمانهش شهرمی سیاسی و بهرژهوهندی حزبی سهراپای بهیان نامهكانی تهنیوه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: