سەرۆککۆماری ئێران: بڵێسەی ئاگری بۆمبەکانی ئەمریکا – ئیسرائیل لە نەخۆشخانەی مەعمەدانی غەززە زایۆنیستەکان لە ناو دەبات

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئیسرائیل ئەمریکا غەزە


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە؛ وتی کە بڵێسەی ئاگری نەخۆشخانەی مەعمەدانی، ڕژێمی زایۆنیستی لە ناو دەبات.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند ” بڵێسەی ئاگری بۆمبەکانی ئەمریکا – ئیسرائیل کە شەوی سێ شەممە لە نەخۆشخانەی مەعمەدانی غەززە ڕژایە سەر بریندارە زوڵملێکراوەکانی فەڵەستیندا، لە زووترین کاتدا زایۆنیستەکان لە ناو دەبات “.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ” نابێت هیچ مرۆڤێکی ئازادیخواز لە بەرامبەر ئەم تاوانە دژە مرۆییەدا بێدەنگ بێت “.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕایگەیاند کە ” گەلی ئێرانیش وەک گەلانی موسڵمان تازیەبارن و چوارشەممە ڕۆژی ماتەمینی گشتییە “