زایەڵە - بە هۆی کارەساتی نەخۆشخانەکەی غەززەوە کۆماری ئیسلامی ئێران ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند
کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی کارەساتی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی شاری غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە، ڕۆژێک ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم تاوانە دڕندانەیە، ڕۆژی چوارشەممە 18 ی کانوونی یەکەمی 2023 ی وەک ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.