دارا سێکانیانی بۆ زایەڵە: بەبەرچاوی دونیاوە گەلێک قڕدەکرێت

(0) / / گفتگو / دارا سێکانیانی زایەڵە فەڵەستین


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، پێمان دەڵێ نەتەوە یەکگرتووکان، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، دادگایی نێودەوڵەتی، ئازادی، مافی مرۆڤ، دیموکراسی، سەروەری یاسا، چەکی قەدەغەکراو، مافی مناڵ، مافی ئافرەتان چەندانیتر جگە لە مەرەکەبی سەرکاغەز شتێکیتر نین.
 
وتیشی:  لەم ژیانەدا هێز تەفسیری یاسادەکات، بەبەر چاوی دنیاوە گەلێک قڕدەکرێت، وەڵاتێک لایەنێک ڕێکخراوێک نییە بەکرداریی هەڵوێستی هەبێت، بەداخەوە ژیان بۆتە جەنگەڵستان، دەسەڵاتدارەکان لاواز و بێهێزەکان لەناو دەبەن.
 
کامەران کەریم