مامۆستایێکی زانکۆ بۆ زایەڵە: مانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەكە بەهۆی ئازایەتیانەوە نیە، بەڵكو بەهۆی لاوازی و بێدەسەڵاتی دراوسێكانیەوەیەتی
(0) /
زایەڵە – دوکتۆر ئاوات ئاغا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ "ئیسرائیل سێبەری ئەو حكوماتە سەرشۆڕ و زەلیلانەیە كە لە ناوچەكە سەپێنراون بە سەر خەڵكیدا و فەرمانی سەروخۆیان جێبەجێدەكەن. بە نەمانیان سێبەرەکەشیان نامێنێت."
پرۆفسیۆرێکی یاریدەدەر، دوکتۆر ئاوات ئاغا مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند: جولەكە (الیهود) لە وشەی یەهوزاوە هاتووە كە كوڕی یەعقوب پێغەمبەر بووە نەوەی ئیسرائیلن و شوێنكەوتەی تەوراتن ئەو كتێبەی خودا بۆی ناردن لە ڕێگەی پێغەمبەر موساوە زاناكانیان بە ئارەزوی خۆیان دەستكاری كتێبەكەیانكرد تاكو وایانلێكرد نەدەزانرا كامەیان فەرمانی خودایە.
وتیشی: ژمارەی جولەكە ڕەسەنەكانی فەلەستین لە سەرژمێری ساڵی 1882(25000) بیستوپێنج هەزار كەس بوون لە كۆی ژمارەی دانیشتوانی ئەوكات كە (500,000) پێنجسەدهەزار كەس بوون. دانیشتوانە ڕەسەنەكان هیچ كێشەیەكیان نەبووە لەگەڵ مسوڵمانەكان تەنانەت ڕەخنەیان لە جوە هاوردەكان دەگرت ولێیان دەپرسین: بۆچی گۆڕی مسوڵمانەكان تێكدەدەن و لە جێگەی هۆتێل و كۆشك و تەلار و باڵەخانە دروستدەكەن لە شەقامی ئێرجۆن و هیلتۆن لە تەلئەبیب.
ئەوەشی خستەڕوو: زایۆنی بزوتنەوەیەكی سیاسییە و دەیانەوێت لە شاخی پیرۆزی سەهیۆن كە لە فەلەستینە وڵاتێك دمەزرێنن بۆیە لە تەواوی جیهانەوە داوایان لە جولەكەكان دەكرد كۆچ بۆ ئەو وڵاتە بكەن ؛ چونكە جولەكە لە بنەڕەتدا لە جیهاندا پەرت و بڵاوبوون، لە ساڵەكانی 1945- 1948 بەریتانیا هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی زایۆنی دا و دەوڵەتانی دراوسێش بێدەنگ بوون لەو پلانە و لە ساڵانی شەستەكان ئەمریكا سەرپەرشتی ئەو پڕۆژەیەی دەكرد تا ئێستە و بە سەرپەرشتی ئەو شەڕ و شۆڕ و ئاشتی ڕادەگەێنریت.
هێمای بەوەشکرد: فەلەستین پێگەیەكی گرنگ و ستراتیژی هەیە لە ناوچەكەدا و هەردووكیشوەری ئاسیا و ئەفریقا پێكەوە دەبەستێتەوە بۆیە ئەو ناوچەیە هەڵبژێردرا بۆ دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە بە مەبەستی لێكترازاندی ئەو دوو كیشوەرە لە یەكتر و نانەوەی ئاشوب و ئاژاوە لەو ناوچەكەدا بەقوربانیدانی خەڵكی بێتاوان لە پێناو مەرامە گڵاو و سیاسەتە داگیركاریەكانیان.
ڕونیشیکردەوە: مانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەكە بەهۆی ئازایەتیانەوە نیە بەڵكو بەهۆی لاوازی و بێدەسەڵاتی دراوسێكانیەوەیەتی بە تایبەت كاربەدەست و سەرۆكەكان هەربۆیە ئەگەر ئیسرائیل بە وەفا بوایە بەرانبەریان دەبوو بۆ هەریەكێك لەو سەركرادن پەیكەری دروستبكردایە. ئیسرائیل سێبەری ئەو حكوماتە سەرشۆڕ و زەلیلانەیە كە لە ناوچەكە سەپێنراون بە سەر خەڵكیدا و فەرمانی سەروخۆیان جێبەجێدەكەن. بە نەمانیان سێبەرەکەشیان نامێنێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: