زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەرێنی بوو و دەشڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا لێكتێگەیشتنی زۆرباش لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە هەبوو.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی حكومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەرێنی بوو و لێكتێگەیشتنی باش لەبارەی لیستی مووچە و پرسەکانی دیکەوە هەبوو.
وتیشی: هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لەسەر بنەمایەكی دەستوور، لەژێر چاودێریی دیوانی چاودێریی دارایی بۆ تەواوی مووچەخۆران و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی چارەسەربكرێت.
کامەران کەریم