زایەڵە - بنكەی سەربازی تەنەف كە هێزەكانی ئەمریکا لەسەر سنووری سووریا و عێراق لەخۆ دەگرێت، لە لایەن 3 درۆنەوە هێرشی كرایە سەر.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بنكەی سەربازیی تەنەف كە هێزەكانی ئەمریکا لەسەر سنووری سووریا و عێراق لەخۆ دەگرێت، لە لایەن 3 دڕۆنەوە هێرشی كرایە سەر.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزەكانی ئەمریکا توانیویانە 2 دڕۆن بخەنە خوارەوە و دڕۆنی سێیەمیش بنكەكەی كردۆتە ئامانج و زیانی ماددی لێكەوتۆتەوە.