پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاڵپشتی لەداوایەکی ئێمە دەکات بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەرێم بڕیار ڕەشید نەوتی سپی


Oct 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د.بڕیار ڕەشیدئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  بەپێ دەستوور هاوڵاتیانی عێراق یەکسانن لەماف و ئەرکەکان و دابینکردنی نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم ئەرکی حکومەتی عێراقە لە ئێستادا،پاش ئەوەی پار ساڵ بەهەوڵی بەردەوامان توانیمان پەنجا ملیۆنلیتر نەوتی سپی بۆ کوردستان دابین بکەین لەڕێگەی وەزارەتی نەوت.

وتیشی: لە ژێر ڕۆشنای فرۆشتنی نەوت و گرتنە دەستی مەلەفی نەوتی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵیش پێش دەست پێکردنی وەرزی سەرما بە نوسراوی فەرمی لە مانگی (٥)ی ئەمساڵ ۲٠۲۳ەوە  داوامان کردوە لە کاتی خۆیدا و بەو نرخەی دەدرێ بە هاولاتیانی عێراق  نەوت بدرێ بە هاوڵاتیانی کوردستان و پەلە بکرێت لە دابەشکردنی، بەدرێژایی ئەم چەند مانگە  کارمان لەسەر ئەم مەلەفە کردوە.

ئەوەشی خستەڕوو: پاشان لە( ٥)ی ۱٠ ی دوبارە  بە نوسراوی فەرمی داوامان کردووەو کە هەرچی زووەو  نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و بەو نرخەی کە بۆ پارێزگاکانی عێراق  دابین دەکرێت کە ۱٥٠ دینارە بۆ لیترێک  واتە بەرمیلی ۳٠ هەزار ، بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان پاڵپشتی داواکارییەکەمانی کردوە، بەپێی مادەی ۱۱۲ی دەستوری  پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق پابەندبێت بە پێدانی نەوت بە هاولاتیانی کوردستان بە هەمان ئەو بڕ و نرخەی دەدرێت بە هاوڵاتیان لە پارێزگاکانی تری عێراق، بەردەوام دەبین تاپابەندکردنی وەزارەتی نەوت بەپێدانی ئەو مافەی هاوڵاتیانی هەرێم.

کامەران کەریم