بەرپرسێکی گۆڕان بۆ زایەڵە: هەڵوێستەکان بەپێی بەرژەوەندیە سیاسیەکانە نەدینین, نە مرۆين, نە نەتەوەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان نزار مەحمود


Oct 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمان بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: هەر کارەساتێک یان کێشەیەک ڕوبدات لە تەواوی جیهان کورد لەباشور ئەبێنە چەند بەشێک و لەخاوەنی کێشەکە زیاتر حەماسی تر و توندتر هەڵوێستی لەسەر دەرەبڕن وە ک ئەوەی دوژمنە کە یان دروسکەری کێشەکە یان تاوانەکە جیرانەکەی خۆی بێت هەر خۆی بەشی زۆری ئەو هاتو هاوارە لە دژی یەکتری ئەیکەن لە ناو خاکی خۆمان بۆ دژایەتی یەکترە نەک وەک هەڵوێستێکی ئینسانی یان نەتەوەی یان دینی. بۆ نمونە ئەو کیشەو کارەساتانەی ئیستا لە ناو چەکە و جیهان حزوریان هەیە هەلوێستەکان بەم جۆرەن حیزبی عیلماننی هەیە دژی حەماسە و کوردایەتی ئەکات بەڵام بەرژەوەندی وایە باسی کارەساتی کوردانی ڕۆژئاوانەکات حیزبی عیلمانیش هەیە پشتوانی حەماس ئەکات و پشتیوانی لە کوردەکانی ڕۆژ ئاواش ئەکات ئیسلامیەکانیش دوو جۆر هەڵویستیان هەیە ئیسلامی سەلەفی دژی حەماس و ئیسلامی سیاسیش پشتیوانی حەماس و یەک وشەش لەسە ر ڕۆژ ئاوای کوردستان ناڵێن.

وتیشی: بۆیە ئەم هەڵوێستانە هیچیان نەنەتەوەین نەئینسانین نە دینین بەڵکو هەر گروپ وڕێکخراوؽک لە ڕوانگەی خەتی خۆی وبەرژەوەندیەکانی خۆیە وە هەڵوێستەکانی دیاری ئەکات هەشیانە ئیدانەی کارەساتی بۆردزمانی غەزە دەکات لەبەر دڵی خەڵک و بەڵام بکەری تاوانە کە بەنادیاری ئەهێڵێتە بۆ ڕازی کردنی لایەنی بەرامبەر ،لەکاتێکدا هەڵوێستی ڕاست و دروست ئەوەیە لە ڕوی ئينسانیەوە دژی شەڕ بین دژی کوشتنی ژن ومناڵ و خەڵکی بتاوان بین لە غەزە بێت یان ڕۆژ ئاوا یان ئۆکرانیان دژی شەڕو تاوانبارانی شەڕە کانبین لەڕوی نەتەوەیی ودینی ئنسانیەوە ئەبێ پشتیوانی ڕۆژ ئاوابین لە ڕوی دینی و مرۆڤایەتیەوە ئەبێ هاوسۆزی خەڵکی کارەسات باری غەزە بین.

ئەوەشی خستەڕوو: لە ڕوی مرۆڤایەتیەوە هاوسۆزی خەڵکی کارە ساتباری ئۆکرانیا بین.نابێت لەلایەک لەگەڵ زاڵم  و لەلایەکی تر لە گەڵ مەزڵوم بین.

کامەران کەریم