شێرکۆ حەمە ئەمین بۆ زایەڵە: چۆن پشتیوانی خەباتی مامۆستایان بین
/
گفتگو
/
زایەڵە
شێرکۆ حەمە ئەمین
مامۆستایان
زایەڵە - پرۆفسیۆر ،د شێرکۆ حمەئەمین مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند: دەسەڵاتی کوردی،بەبەرنامەکاری،لەسەرسیاسەتی پەرتکەوزاڵبە کردووەوناوچەوشاروچین و نوێژەکانی کۆمەڵی کوردی،بەگژیەکداکردوەوکردوونی بەدوژمنی یەکتری و هاوزەمان بەجۆرەها شێوە تۆوی نائومێدی و تەسلیمبوون و ڕەشینی چاندووە،بەوەی هیچ ناکرێت،هەربۆیە باج وپارەسەندن بەردەوامەوبەدڵی دەسەڵات دەڕوات بەڕێوە،مامۆستای ئاینی و چین و توێژەکانی تریش و تەنانەت بەشێکی مامۆستایانیش فشاری بایکۆت لایان مەسەلەیەک نییە،ئەمەش بەڕوونی لەژمارەی ئەوانەی دێنەسەرشەقام ڕەنگدەداتەوە.
ڕونیشکردەوە: هەمووان دەزانیین بایکۆت زیانی هەیەوبەڕوونی کاریگەریەنەرێنییەکانی ساڵانی ڕابووردوی دیارە،بەڵام لەسیستمێکی داڕزاووپواوی وەک ئەمەی هەرێمی کوردستاندا،کەکۆی کایەکانی نابووتبوون و دەسەڵاتیش زۆر بێباکانە بەزمانی هەڕەشە مامەڵەدەکات،فشاری بەردەوام هەتاگۆڕینی ئەم مۆدێلە چەتەییەبنەماڵەییەبەحوکمی ڕەشید ئەرکی هەموو چین و توێژەکانە و پێویستەوانەی بەردەوامی لەمامۆستایانەوە فێربین و پشتیوانبین و لەگەڵیان بین.
هێمای بەوەشکرد: بۆئەوەی خەباتەکەش باشتر جێبگرێت و گاریگەری زیاتربێت،ئەرکی هەموو شارەکانە پێکەوە فشاربکەن. یەکێی مامۆستایان بۆیەکجاریش بێت هەرهیچ نەبێت ئەندامەکانی سکرتارییەت و لقەکانی هەولێر لەپایتەخت فشاربکەن و لەبەردەم بارەگاکەیان مانبگرن.ئەوهێزانەی لەسلێمانی پشتیوانی بایکۆتن و لەهەولێر و دهۆک بێدەنگن،دەستبەرداری ئەم سیاسەتە دووفاقییەببن و لەوێش هەرنالەپێناو پێگەی ئەم ناوچەیاندا ئەو فشارەبکەن و یەک،هەڵوێستبن.بەکوردی ئەرکی دایباب،مامۆستای ئاینی،فەرمانبەران بەگشتی،پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆووهەموو چین و توێژەکانە هەرنالەپێناو منداڵەکانی خۆیانداپشتیوانی مامۆستایان بن و لەگەڵیان بەشداربین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: