ناوبڕێک بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی قەیراناوی ناو دنیای کوردایەتی، کوا مووچە و ژیانی سەربەرزانە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کامیل مەحمود قەیران مووچە


Oct 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامیل مەحمود نوسەرو میدیاکاری  سەربەخۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند: خەریکە تراژیدیای غەزەو تاوانەکانی زایۆنی تراژیدیای قەیران و یاریکردنی دەسەڵاتی کوردایەتی بەژیان و بژێوی خەڵکمان پێ لەیاد دەباتەوە، هەست دەکەم کوڕوکاڵەکانی دەوریشیان لەسۆشیالمیدیای کوردیدا هەر بەو ئامانجی  لەیادبردنەوەیە هەندێ جار لەڕێگای شەڕی غەزەوە دەمارمان دەگرن و دەیانەوێت یادمان نەکەوێتەوە چەندی مانگەو دەبوو ئێستا مووچەی مانگی چەندمان لەباخەڵدابایە.

وتیشی:  هەندێ جار کە کوڕوکاڵەکانی دەسەڵات لەناو فەوزای ناو سۆشیالمیدیای کوردیدا دەکەونە ئەستۆپاکی بۆ ئیسرائیل پێم وایە لەناخی خۆیاندا بەبەراورد بەم دەسەڵاتەی خۆمان ئەوەیان بۆ دروست دەبێت.

باسی لەوەشکرد:  ئاخر تۆ خاوەنی هەرێمێکی تەنها چوار پارێزگایە داهاتێکی ڕۆژانە داهاتت هەیە و مەرزی پڕ لەمامڵەی بازرگانی و ئەو هەموو باج و گومرگ و پارەیەی بەچەندین شێواز لەخەڵکی بێ پارەی دەکێشیتەوە هەر دەبێت چاوت لەبەغدابێت بتکاتە کارمەندی دلیڤەری لەنێوان خۆی و ئێمەدا.

هێمای بەوەشکرد:باشە هیچ نەبێ لەپارەو داهاتە خۆماڵیەکەی خۆمان مووچەی دوو وەزارەت بدە تا پارەکەی بەغدا دەگات، با لەناو ئەو ڕێژە پارەیەی بەغدا دەینێرێ دوو فلسی جیای خۆماڵی تیابێ بۆ ئەوەی ئینتیمامان بۆ ئەم هەرێمە بمێنێت چونکە ئەمە بۆچوونی خۆتانە کەدەڵێن ڕەتکردنەوەی دابەشکردنی مووچە لەلایەن بەغداوە ئینتیما ناهێڵێت، دەی خۆ شاردنەوەی پارەو داهاتی هەرێم و خوڵقاندنی چینایەتیەکی ئابڕوبەرو بێ وێنە لەمێژوودا کە بەهەزار کارل مارکس پێناسەو تەفسیر ناکرێت هەزارجار ئینتیما لەنێو دەبات، هەرچەندە ئێمە تێدەگەین کەئەو ئینتیمایەی ئێوە مەبەستتانەو دەترسن لەنێوبچێت ئینتیمایە بۆ سەرۆک و سەرکردەو بنەماڵە فەرمانڕەواکان نەک ئینتیما بۆ خاک و خەڵکی کوردستان.

کامەران کەریم