پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: بە نرخی ناوچەکانی دیکەی عێراق نەوت رەوانەی هەرێم دەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەوت هەرێم کوردستان


Oct 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە رێگەی بڵاوکردنەوەی گفتوگۆیەکی نێوان خۆی و د. حامد زۆبعی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆزایەڵە وتی:  کە بەغدا لە سەرەتای مانگیت داهاتووەوە رۆژانە یەک ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانەی هەرێم، دەکات، بۆ ئەوەی بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دابەش بکرێت.

وتیشی:بەم پێیەش لەگەڵ گەیشتنی ئەو نەوتە بە هەرێم هەر بەرمیلێک بەنزیکەی 40 هەزار دینار دابەش دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بۆ هەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی 100 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگرێت.

کامەران کەریم