تۆمەتبارێک لە هەڵەبجە بەچەک رووبەرووی هێزەکانی پۆلیس دەبێتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی هەڵەبجە تۆمەتبار کوردستان


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە هەڵەبجە تۆمەتبارێک بەچەک رووبەرووی هێزەکانی پۆلیس دەبێتەوە، دوو کارمەند بریندار دەکات و دەسگیردەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٤ مەفرەزەی  هاوبەشی هەردوو بنکەی پولیسی هەڵەبجە و بنکەی پولیسی فریاکەوتن بەمەبەستی دەستگیرکردنی  تۆمەتبارێک بەناوی (ن. ک. ی.) تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی هەڵەبجە گەڕەکی شێخ ئیسماعیل، کە دوو فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەدادگای کەتنی هەڵەبجە بەپێ مادەی 229 یاسای سزاکان و 2ی خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندی کردن لەدادکای  لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە، لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانیان لەلایەن تۆمەتبارەوە بەچەکی کڵاشنکۆف  تەقە لە مەفرەزەکانی پولیس دەکات، دوو کارمەند بریندار دەکات بەفیشەک و پاشان لەلایەن مەفرەزەکەوە دەستگیر کراوە.

لەراگەیەنراوەکەداهاتووە: بەبڕیاری دادوەر بەند کراوە و دەست بەسەر چەکەکەیدا گیرا، ئەم تۆمەتبارە هەشت دوسیەی لێکۆڵینەوەی هەیە بەپێی یاسای خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندی و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و پیشینەی تاوانی هەیە، دووجار لەدادگای کەتن سزا دراوە بۆماوەی یەک ساڵ و شەش مانگ.

کامەران کەریم