نەرمین مەعروف: بەھۆی نەبوونی پارەی نەختێنە٧٠٠ ملیارەکەی عێراق بۆ هەرێم دوادەکەوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەرمین مەعروف عێراق هەرێم


Oct 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق  بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری عێراق بۆ هەرێم ڕایگەیاندووە، بەھۆی نەبوونی پارەی نەختێنەیی پێویست لە بانکەکانی عێراق، ئەگەر ھەیە رەوانە کردنی دووەم سلفەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوابکەوێت بۆ سەرەتای حەفتەی داھاتوو.

وتیشی: ھەر بەھۆی نەبوونی پارەی پێویست، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندێش بۆ چەند رۆژێک دواکەوتوە و لە کاتی خۆیدا دابەش نەکراوە.

نەرمین مەعروف ئەوەشی ئاشکراکرد:  ئەگەر ھەیە رەوانەکردنی دووەم قەرزی موچە خۆرانی ھەرێم کە بڕەکەی ٧٠٠ ملیار دیناری عێراقیە، بۆ سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دوابکەوێت.

کامەران کەریم