زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێی بۆری دەرفەتی ئەوەی داوەتە دەست دەستەڵات کە سەرەڕای نەدانی مووچەی موچەخۆران و داخستنی،قوتابخانەوخوێندگاکان زۆربەی پرۆژەکان بوەستێنێت لەکاتێکدا،خۆداهاتەنانەوتیەکان و هەناردەی نەوت بە تەنکەر نەک ڕانەگیراوە بەڵکو زۆر زیادیشی کردوە جاران ئەوترا داهاتی نەوت و بەشێک لەداهاتی نانەوتی بۆ مووچەیە.
ناوبراو وتیشی: پرسیارە کە ئەوەیە ئەوە چەند مانگە مووچە نادرێ و پرۆژەکانیش وەستاوە ئەی داهاتی ناوخۆو هەناردەی نەوت بەتەنکەر چی لێدێت .
کامەران کەریم