زایەڵە - یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ووت: مانگی ڕابردوو به‌نده و برای به‌ڕێزم دكتۆر غالب و وه‌فدێكی مامۆستایانی ناڕازی له به‌غدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی عێراقی كۆبووینه‌وه یه‌كێكیان به‌ڕوونی پێ ی ووتین ( هه‌ر ئه‌م مانگه قه‌رز ده‌نێرین ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند بێ ئێمه‌یش به‌رده‌وام ئه‌بین هه‌تا سه‌ری ساڵ ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێ تا سه‌ری ساڵ به‌ته‌ما مه‌بن یه‌ك فلس بنێرین بۆ هه‌رێم ) .
وتیشی: هه‌ر كه خاتوو ته‌یف سامی بوو به وه‌زیری دارایی من ئه‌م ڕۆژه‌م له‌پێش چاو بوو ئه‌و تاو له‌رزه‌یشم له‌خه‌می مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بوو ئه‌مزانی ڕۆژێكی سه‌خت چاوه‌ڕوانیان ده‌كات چونكه ئه‌و خانمه قبووڵی شێوازی ته‌عامول كردنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌ندا ناكا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم وته‌نانه‌ت به‌غدایش بێ باكن له ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی یه‌ی دێته سه‌ر مامۆستایان و مووچه خۆرانی هه‌رێم.
هێمای بەوەشکرد: به‌كورتی هه‌رێم پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی به‌غدا نه‌بێت به‌ته‌مای یه‌ك فلس مه‌بن هه‌تا سه‌ری ساڵ.داوا له هه‌موو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌م پشتیوانی مامۆستایان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بن چونكه هه‌ر ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ند نابن ئێوه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن.
کامەران کەریم