هۆشداریی توندی ئێران بە ئەمریکا و ئیسرائیل

(0) / / ایران / زایەڵە غەززە ئێران ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Oct 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری دەرەوەی ئێران،جەختی کردە سەر ئەوەی  وڵاتەكەی لەگەڵ فراوانبونی شەڕی غەززەدا نییە و لە پەیامێكدا بۆ ئەمریكاو ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەكەن لە هێرشەكانیدا بۆ سەر كەرتی غەززە، رایگەیاند، ئەگەر "جینۆساید" لە غەززە بەردەوام بێت، خۆشتان لە ئاگرەكەی دەرباز نابن.
رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی “ئەگەر جینۆسایدی سەر غەززە بەردەوام بێت، ئەمریکا لە ئاگرەکەی سەلامەت نابێت” و دەڵێت، حەماس ئامادەیە هەموو بارمتە سڤیلەکانی ئیسرائیل ئازاد بکات، بەڵام پێویستە جیهانیش لە ئازادکردنی شەش هەزار بەندکراوی فەلەستینیدا یارمەتیدەربێت.

 وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل قسەی کرد و گوتی، ئیسرائیل “وڵاتێکی دەستدرێژیکار و داگیرکارە و گەلی فەلەستین مافی ئەوەی هەیە بەرگریی لەخۆی بکات و وڵاتێک دروستبکات.”

عەبدوڵڵاهیان بە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی گوت، حەماس ئامادەیە هەموو بارمتە ئیسرائیلییە سڤیلەکان ئازادبکات، گوتیشی پێویستە جیهان پشتیوانی لە ئازادکردنی شەش هەزار فەلەستینی بکات کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەندکراون. 

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، تاران، قەتەر و تورکیا ئامادەن ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە بکەن.