ئەرکی ئیسلامییەکان لەم قۆناغەدا

(0) / / گفتگو / زایەڵە کامیل مەحمود کوردستان غەزە


Oct 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامیل مەحمود نوسەرو ڕۆژنامەنوس بە زایەڵەی ڕاگەیاند:   ئیسلامیەکان لەسەر ئاستی حزب و ڕێکخراو ئەوەی لەدەستیان هات وەک ئەرکی ئایینی و ئەخلاقی و ئینسانی بۆ برا مەزڵومەکانیان لەغەزە ئەنجامیان دا کەبریتییە لەهاسۆزی و خەم و دڵتەنگی بۆ ئەو خەڵکە هەژارە، کاتی ئەوەیە لەگەڵ ئەو خەباتە ویژدانیەشدا ئاڕاستەی چالاکیە جەماوەرییەکانیان بەرەو مەیدانە پڕ لەستەم و ناعەدالەتیەکەی وڵاتەکیان بگۆڕن، حاڵی گەلەکەی خۆمان مەگەر هەر ئەوەندە لەغەزەییەکان باشتر بێت کە کۆمەڵکوژی جەستەیی ناکرێن .

وتیشی:  بەڵام هەندێ جار سزای دەروونی و کوشتنی ڕوح و هەناوی ئینسان لەکوشتنی جەستەیی بەئازارترە، پێویستە ئیسلامییەکان جیاوازی هزر و ئایدۆلۆژیا تێپەڕێنن و لەگەڵ هێزە سیاسیەکانیترو گشت دەنگە ناڕازی و توڕەکانی کۆمەڵگەی کوردی ئەرکە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکەی ئێرەش ئەدا بکەن و پێکەوە ببنە فریادڕەسی کۆمەڵگەکەیان.

کامەران کەریم