ڕژێمی زایۆنی چەکی فسفۆڕی لە غەززە بەکارهێناوە

(0) / / جهان / زایەڵە زایۆنی فسفۆری غەززە


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شەوی رابردوو لە میانەی هێرشەکانیدا سوپای جولەكەی داگیركەر چەکی فسفۆڕی قەدەغەکراوی لە کەرتی غەزە بەکارهێناوە.
 
بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان و ئەو گرتانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، سوپای ئیسرائیلی داگیركەر لە هێرشە چڕەکانی شەوی رابردوویدا بۆسەر کەرتی غەزە، چەکی فسفۆڕی بەکارهێناوە.
 
چەکی فسفۆڕ یەکێکە لە چەکە مەترسیدارەکان و دەبێتە هۆی سووتانی لەشی بەرکەوتووەکان، ئەم چەکە یەکێکە لەو چەکانەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەکارهێنانی قەدەغەکراوە.
 
شەوی رابردوو سوپای جولەكەی داگیركەر دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆسەر غەزە راگەیاند و لە هەمانکاتدا، بە چڕی دەستیکرد بە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە.