پەرلەمانتاربۆزایەڵە: لە چەند رۆژی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەرمین مەعروف کوردستان مووچە


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: ناردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان تەنها چەند رێكارێكی كارگێڕی ماوە و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
 
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی راگەیاند: ئەو 700 ملیار دینارەی بڕیارە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت، تەنها چەند رێكارێكی كارگێڕی ماوە و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم.
 
وتیشی:وەكو لیژنەی دارایی راپۆڕتێكیان لەسەر قسەكانی وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم لە كاتی بانگهێشتكردنیان بۆ لیژنەكە ئامادەكردووە و پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە.
 
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی  ئەوەشی خستەڕوو: تائێستا حكومەتی ھەرێم بە فەرمی هیچ راسپاردە و پڕۆژەیەكی پێشكەشی حكومەتی عێراق نەكردووە بۆ چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
 
کامەران کەریم