خانمە گۆرانی بێژێکی ئێرانی: پیاوسالاری باڵی بە سەر مۆسیقای ئێراندا کێشاوە

(0) / / زنان / زایەڵە پەری مەلەکی گۆرانیبێژ


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەری مەلەکی خانمە گۆرانیبێژی ئێرانی دەڵێت بارودۆخی مۆسیقای ئێران بە تەواوەتی پیاوسالارییە و لە ساڵی ڕابردووش ژنانی گۆرانیبێژ بە هۆی کۆرۆنا کەوتنە هەلومەرجێکی دژوارەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پەری مەلەکی گۆرانیبێژی ئێرانی لە بارەی مۆسیقای ئێرانییەوە دەڵێت کە ئەم مۆسیقایە بە تەواوەتی پیاوانەیە و تێیادا دەرفەت بە ژنان نادرێت و کەشوهەوایەکی زپر پیاوانە و پیاوسالاری بە سەریدا زاڵە.
وتیشی لە ساڵی ڕابردوو بە هۆی کۆرۆنا کۆنسێرت و چالاکی هونەری و مۆسیقا و فێرگەکان بە تەواوەتی وەستا و ئەوەش بە سەر ژنانی گۆرانیبێژ زۆر قورس شکا و هەموو کارەکانیان وەستا و کەوتنە هەلومەرجێکی گەلێک دژوارەوە.
ئاماژەی بەوەش دا یانەی مۆسیقا هیچ یارمەتییەکی خانمان نادات و پیاوان توانیان کۆنسێرتی ئۆنلاین بکەن بەڵام بە هۆی خوێندنی ئاشکرای ژنان بۆ ژنان لە ئێران قەدەغەیە، ژنان نەیانتوانی کاری ئۆنلاین بکەن.